دالیا : ڕۆڵی من ڕاستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كانه ده‌رباره‌ی ئیسلام...
دالیا : ڕۆڵی من ڕاستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كانه ده‌رباره‌ی ئیسلام ...
ئه‌و كچه باڵاپۆشه موسوڵمانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بوویه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه ئه‌وه‌ش مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی نوسیه‌وه، ڕێدین مه‌حموود دالیا، ڕاوێژكاره مسوڵمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ڕۆڵی من ڕاستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كانه ده‌رباره‌ی ئیسلام
و. له ئینگلیزییه‌وه: ڕێدین مه‌حموود
ئه‌و كچه باڵاپۆشه موسوڵمانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بوویه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه ئه‌وه‌ش مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی نوسیه‌وه، دالیا ، ئه‌و كچه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسرییه‌ی هه‌موو دونیای خسته ڕێ كاتێك له كۆشكی سپی‌دا ڕاوێژكارییه‌تی ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكای پێسپێردار، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا دالیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سیاتی ئیسلام ئۆنلاین ئه‌داته‌وه:
هه‌ستت چۆنه كاتێك وه‌ك یه‌كه‌م موسوڵمان پۆستێكی باڵات له خكومه‌ته‌كه‌ی ئۆبامادا پێده‌سپێردرێت؟
- له ڕاستیدا من یه‌كه‌م كه‌سی موسوڵمان نیم ، چه‌ند كه‌سێكیتری موسوڵمانیش هه‌ن كه له حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆبامادا به‌شدارن، هه‌روه‌ك من یه‌كه‌م موسوڵمانیش نیم له كۆشكی سپی‌دا، ڕاسته من یه‌كه‌م ئافره‌تی موسوڵمانم به‌ڵام دكتۆر ئیبۆ پاتێل یش كه كه‌سیكَی مسوڵمانه لێره ده‌وام ئه‌كات، مه‌به‌ستم كۆشكی سپییه، من هه‌ست به خۆشییه‌كی زۆر ئه‌كه‌م به‌ڵام به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی زۆر گه‌وره‌شم كه‌وتۆته سه‌ر شان، باوه‌ڕیشم وایه كه به ڕاستی ئه‌بێ به باشترین شێوه ڕۆڵی خۆم بگێڕم.
ڕۆڵی تۆ له كۆشكی سپی‌دا چییه؟
- من ئه‌ندامم له‌و 25 كه‌سه‌ی كه وه‌ك ڕاوێژكار له كۆشكی سپی‌دا كار ئه‌كه‌ین، له كاروباری ئایینه‌كاندا كار ئه‌كه‌م، كه له 5 كه‌س پێكهاتووه، كار له سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ ئه‌كه‌ین‌و پاشتریش وه‌ك ڕاپۆرت به‌رزی ئه‌كه‌ینه‌وه تا ده‌گاته سه‌رۆك.
ئایا ڕۆڵی تۆ زیاتر له بواری ئیسلامدایه؟
- من ناڵێم كاری من ته‌نها ڕاوێژكاری بواری ئیسلامه، من كارم ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌یه كه شێوێنراون ده‌رباره‌ی بیركردنه‌وه‌ی موسوڵمانه‌كان، ئیسلام دۆسته‌كان، ڕۆڵی من به‌رزركردنه‌وه‌ی ده‌نگه كپه‌كانی موسوڵمانانه له ئه‌مریكا‌و هه‌موو جیهاندا، بڕوام وایه بۆیه هه‌ڵبژێردراوم بۆ ئه‌م پۆسته كه چونكه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر بیڕوڕاكانی موسوڵمانان بكات‌و لێیان تێبگات.
به بڕوای تۆ ئێستا پێویسته موسوڵمانانی ئه‌مریكا چی بكه‌ن باشه...؟
- پێویسته موسوڵمانانی ئه‌مریكا وه‌ك خه‌ڵكیتری ئه‌م وڵاته هه‌وڵی پێشخستنی باری ئه‌مریكا بده‌ن له پێناو فه‌راهه‌م كردنی داهاتوویه‌كی به‌هێز‌و ڕۆشندا.
چه‌ند به موسوڵمانانی ئه‌مریكا گه‌شبینی؟
- ئه‌خوازم كه موسوڵمانه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕن له پێشخستنی وڵاته‌كه‌یاندا، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌توانن، كه دیاره جێگای دڵخۆشییه.
