پڕۆژه‌ی به‌خته‌وه‌ری له هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا حاجی کاروان
دیمانه: مه‌ولوود به‌هرامیان
ئاماژه: له یه‌ک دوو ساڵی رابردوودا له هه‌وڵێری پایته‌خت، شایه‌دی ده‌یان‌و سه‌تان کۆڕی ئامۆژگاری و وانه‌کانی بانگخوازی ئیسلام به‌ڕێز مامۆستا حاجی کاروان بووین؛ زایه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه له ڕێگه‌ی تۆڕی ئینتێرنێت‌و سێدیه‌کان‌و ئێستاش شاشه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌وه کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیشی گرته‌وه، به‌ڕێز کاروانی ئه‌م داعیه‌ی که بانگه‌شه‌ی به‌ئه‌خلاقیبوونی کۆمه‌ڵگا له پێش هه‌موو شتێکدا ده‌کات، ئه‌و پێیوایه که یه‌کێک له سه‌رکیترین هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی موسوڵمانان له ڕه‌وتی زه‌مان، پراکتیزه‌نه‌کردنی به‌ها ئه‌خلاقێکانی ئیسلامه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیرۆزه ده‌ستی داوه‌ته پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره به ناوی «پرۆژه‌ی به‌خته‌وه‌ری» و له ڕێگای ماڵپه‌ڕێکیش هه‌ر به‌م ناوه www.bextewery.com وتاره‌کان‌و چالاکیه‌کانی خۆی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریمان ده‌کا، جا بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێنه‌رانی به‌ڕێز؛ له ڕێگه‌ی دوره‌وه چه‌ند پرسیارمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد‌و ئه‌ویش به‌گۆره‌ی نه‌بوونی کاتی زۆر‌و خێراچوونی زه‌مان به‌شێوه‌ی «برووسکه وڵام» وڵامی پرسیاره‌کانی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه. فه‌رموون ئێوه و ده‌قی دیمانه‌که:
ادامه مطلب

مانگى رەمەزان ئەو مانگەیە کەخواى گەورە فەرزى کردووە کەدەبێت موسڵمانان تێیدا بەڕۆژووببن و ملکەچى فەرمانەکانى خوا‌و پێغەمبەر بن، بۆ زیاتر دەستکەوتنى سوود و قازانجى ئەم مانگە بەڕێزە و زیاتر ئاشنابوون لەچۆنیەتى پێشوازى لێکردنى و سوود و قازانجەکانى بەرۆژووبوون و چەندین ئامۆژگارى لەروانگەى ئایەت و فەرموودە شیرینەکانى پێغەمبەرى ئازیز بەپێویستمان زانى بەڕێز مامۆستا جەمیل عەلى ئیمام و خەتیبى مزگەوتى عەلائەددین سوجادى لەشارى هەولێر بەسەر بکەینەوە و بەڕێزیشیان بەسوپاسەوە وەڵامى داینەوە: 
